وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە تیمی پزیشکی هاوپەیمانان کرد

وەزیری تەندروستی و فەرماندەی هێزی ئیتاڵیا و تیمی پزیشکی هاوپەیمانان
وەزیری تەندروستی و فەرماندەی هێزی ئیتاڵیا و تیمی پزیشکی هاوپەیمانان

K24 - هەولێر

وەزیری تەندروستی پێشوازی لە فەرماندەی هێزی ئیتاڵی و تیمی پزیشکی هاوپەیمانان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی نیسانی 2024، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و بە ئامادەبوونی د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، پێشوازیانکرد لە تیمی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، فەرماندەی هێزی ئیتاڵی کۆلۆنێل فرانچیسکۆ، تیمی پزیشکی هاوپەیمانان.

هەروەها لە کۆبوونەوەیەکدا بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و خزمەتگوزاری تەندوستی و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامودەزگاکانی تەندروستی و تیمی ناوبراو و چەندین پڕۆگرامی پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکان و هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندیەکان و دابینکردنی هاوکاریەکانی پزیشکی گفتوگۆ کرا.

 

Fly Erbil Advertisment