باڵيۆزى ئهمريكا له سووريا رهخنه له سياسهتى وڵاتهكهى دهگرێت
پێویستە ئۆباما، سیاسەتێکی توندتری بەرامبەر بە ئەسەد ھەبێت تاوەکو واز لە دەسەڵات بهێنێت.
K24– ههولێر:
باڵیۆزی ئەمریکا لە سووریا، رەخنەی توند لە سیاسەتی باراک ئۆباما لە سووریا دەگرێت و دەڵێت واشنتن ھیچ ھەنگاوێکی جیدی نەھاویشتووە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی سووریا.
رۆبەرت فۆرد، کە دوا باڵیۆزی ئەمریکا بوو لە سووریا، لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، بەھۆی شەڕی داعشەوە، ئەمریکا کێشە گەورەکەی لەبیر کردووە کە ئەویش شەڕی ناوخۆی سووریایە.
ھەروەھا باڵیۆزی ناوبراو گوتیشی: ئۆباما ھەڵە دەکات کە دەیەوێت کێشەیەکی سیاسی بە سەربازی چارەسەر بکات و ھیچ ئەنجامێکیشی نابێت.
فۆرد کە بە رهسمى بۆ ماوەی دوو ساڵە لە پۆستەکەیدا نەماوە، رایگەیاند، ئەو چیدیکە ناتوانێت بەرگری لە سیاسەتەکانی ئۆباما لە سووریا بکات و داوایکرد کە تا ماوەی سەرۆکایەتی تەواو نەبووە، پێویستە ئۆباما، سیاسەتێکی توندتری بەرامبەر بە ئەسەد ھەبێت تاوەکو واز لە دەسەڵات بهێنێت.