هەڤاڵ ئیبراهیم و دلێر عەبدولقادر کۆنسێرتێکی گۆرانی لە ئەڵمانیا ساز دەکەن
K24 - هەولێر
ناوەندی هونەر و رۆشنبیری هامبۆرگ، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان زنجیرە ئاهەنگێکی گۆرانی ساز دەکات.
بڕیارە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان بەشێوەیەکی فەرمی ناوەندی هونەر و رۆشنبیری هامبۆرگ بانگهێشتنامەی ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی هونەری پێشکەش بە هەریەک لە هونەرمەندان "دلێر عەبدولقادر، هەڤاڵ ئیبراهیم" و چەند هونەرمەندێکی دیکە کرد، بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک ئاهەنگی گۆرانی سازدانی بکەن.
لەی خۆیەوە دلێر عەبدولقادر هونەرمەند، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەگەڵ چەند هونرمەندێکی بەرچاوی کورد ئەمڕۆ لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا دەکەونە ڕێ، مەبەستیش گەشتێکی هونەری و ئەنجامدانی چەند ئاهەنگێکی گۆرانی و موزیکە، بۆ رەوەندی کوردی لە ئەوروپا و دوای ئەڵمانیاش چەند ئاهەنگێکی تر لە وڵاتانی ئەوروپا ساز دەکەن.