توركيا: به‌ بێ رووسيا و ئێران پرسى سووريا چاره‌سه‌ر ناكرێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، گەیشتن بە چارەسەرێکی درێژخایەن لە سووریا، بەبێ رۆڵی رووسیا و ئێران، بێ ئەنجام دەبێت.

K24– هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، گەیشتن بە چارەسەرێکی درێژخایەن لە سووریا، بەبێ رۆڵی رووسیا و ئێران، بێ ئەنجام دەبێت.

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی، ئاشکرای كرد، ئەنقەرە گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کە بێ ھاوکاری رووسیا و ئێران، شەڕە پێنج ساڵییەکەی سووریا کۆتایی نایەت و تورکیاش ئامادەیە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە ھەبێت تاوەکو پێکەوە بتوانن قەیرانی سووریا چارەسەر بکەن.

چاوش ئۆغڵو راشیگەیاند، گەشبینە بەوەی بە ھاوکاریی و ھەماھەنگی زیاتری سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە، کێشەی سووریا چارەسەر دەبێت.

ئەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکاتێکدایە کە ماوەیەکە، پەیوەندییەکانی تورکیا و رووسیا ئاسایی بووه‌تەوە و لەسەرەتایی ئەم مانگە سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان لەگەڵ ھاوتا رووسییەکەی پۆتين کۆبوویەوە.