جبوورى سهردانى تاران و ئهنقهره دهكات
بڕیارە، سبەی شەممە سەلیم جبوری، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بگاتە تارانی پایتەختی ئێران و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی کۆببێتەوە.
K24 – ههولێر:
بڕیارە، سبەی شەممە سەلیم جبوری، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بگاتە تارانی پایتەختی ئێران و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی کۆببێتەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، چاوەڕێدەکرێت لەو سەردانەیدا، جبوری لەگەڵ ھەر یەک لە عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانی و محەممەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە.
ھەروەھا لەدوای سەردانەکەی بۆ ئێران، بڕیارە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی تورکیاش بکات.