کەشناسی: تا وەکوو سبەینێ لێزەمە باران بەردەوام دەبێت
K24 - هەولێر
بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتى گشتىی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێش ئەگەری لێزەمە باران هەیە.
بە گوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمانى هەرێمی کوردستان بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ باران کە هەندێ جار بە لێزەمه دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت، بەڵام لە ئێوارەوە کاریگەرییەکانی شەپۆلە بارانەکە لە ناوچە شاخاوییەکاندا زیاتر گاریگەریی دەبێت.
سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەی پێنج شەممە (11ی نیسانی 2024) ئاسمان بە گشتى لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە باران بە شێوەى پچڕ پچڕ، هەندێ جاریش لێزەمە باران دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا .
بەشی پێشنینی کەشوهەوا ئاماژەی داوە، سبەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی تا 2 پلە نزمتر دەبێتەوە، بەڵام لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ناوچەکانى گەرمیان بە پێچەوانەوە پلەکانی گەرمان بەرز دەبنەوە.
هەروەها ئاماری تۆمارەکانی بارانی 24 کاژمێری ڕابردووی بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیە: