خامه‌نه‌یی داوا له پوتین كردووه ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا بكات
له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی رابردوو سه‌ردانا روسیا كردبوو و داواكاری خامه‌نه‌یی دابووه ده‌ست ڤیلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا
K24 – هه‌ولێر
به‌كارهێنانی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئێران له لایه‌ن روسیایه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی سوریا شرۆڤه‌ی جیاوازی له‌ناوخۆی ئێران به‌دوای خۆیدا هێناوه كه به‌پێی ده‌ستور رێگه به بوونی هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی وڵاتانی بیانی له ئێران نادرێت.
رۆژنامه حه‌یات له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان رایگه‌یاند عه‌لی خامه‌نه‌یی به حوكمی ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران داوا له پوتین كردووه ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا بكات، كه عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری خامه‌نه‌یی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی رابردوو سه‌ردانا روسیا كردبوو و داواكاری خامه‌نه‌یی دابووه ده‌ست ڤیلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا.
كاتێ كه ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران داوای روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به پێدانی بنكه‌ی سه‌ربازی به روسیا كرد، عه‌لی لاریجانی ئه‌و ده‌نگۆیه ره‌تكرده‌وه و گوتی هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نه‌درایه روسیا.
له كاتێكدا كه راوێژكارێكی خامه‌نه‌یی، پێدانی بنكه‌ی سه‌ربازی به روسیا به شتێكی ئاسایی ده‌زانێت.
له لایه‌كی تره‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا وێنه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران له هه‌مه‌دان بڵاو كرده‌وه، كه بۆ جاری سێیه‌مه له‌م بنكه‌یه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر داعش له سوریا.
بیست په‌رله‌مانتاری ئێرانی به كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا داوای روونكردنه‌وه له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه بۆ ئه‌م پرسه.
به‌رپرسانی ئێرانی تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ لێدوانێكیان سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی بنكه‌ی سه‌ربازی له لایه‌ن روسیاوه نه‌داوه، هه‌رچه‌نده هاوكاری سه‌ربازی و هه‌واڵگری له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له سوریا هه‌یه، كه روسیا له ئاسمانه‌وه و ئێرانیش له زه‌مینه‌وه به‌رگری له به‌شار ئه‌سه‌د و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.