په‌یكه‌ری رووتی ترامپ له شه‌قامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت
K24 - هه‌ولێر:
گرووپێك هونه‌رمه‌ندى ئه‌مه‌ریكی، به‌رپرسیارێتی خۆیان له دانانى ژماره‌یه‌ك په‌یكه‌ری رووتی دۆناڵد ترامپ راگه‌یاند، كه كاندیدی كۆمارییه‌كانه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و كۆمه‌ڵه هونه‌رمه‌نده، ژماره‌یه‌ك په‌یكه‌ری ترامپ-یان به رووتی، له پارك و شوێنه گشتییه‌كانی نیویۆرك داناوه و كاره‌كه‌یان سه‌رنجی خه‌ڵكى به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
یه‌كێك له دانیشتووانی نیویۆرك ده‌ڵێت: "له‌وكاته‌ی له تونێلی میترۆ ده‌هاتمه ده‌ره‌وه و بیرم له‌لای كاره تایبه‌ته‌كانم بوو، كه‌چی سه‌رم هه‌ڵبڕی په‌یكه‌ری رووتی ترامپ كه‌وته به‌رچاوم، به‌راستی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد رووبدا".
یه‌كێك له‌و په‌یكه‌رانه له پاركی یۆنیۆن سكوێر، له ناوه‌ڕاستی نیویۆرك دانراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری پاركه‌كانی ئه‌و ویلایه‌ته‌ش ده‌ڵێت، نابێت هیچ په‌یكه‌رێك به‌بێ وه‌رگرتنی ئه‌وان، له پارك و شوێنه گشتییه‌كانی نیویۆرك دابنرێت.
ئیندیكلاین، ئه‌و گرووپه‌یه كه ئه‌و چالاكییه‌یان ئه‌نجامداوه, له ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و میوزیسیان و ده‌رهێنه‌ر پێكهاتوون و ده‌ڵێن، په‌یكه‌ری رووتی ترامپ، له سان فرانسیسكۆ، لۆس ئه‌نجلۆس، سیاتێل و كلیڤلاندیش دانراون.
دۆناڵد ترامپ، ملیاردێر و گه‌وره بازرگانی ئه‌مه‌ریكی، كاندیدی سه‌ره‌كی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، كه بڕیاره 8ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ڵسوكه‌وت و لێدوانه‌كانی ترامپ، وایكردووه له‌ناو پارتی كۆمارییه‌كانیش ده‌نگی ناڕه‌زایی له دژی هه‌ڵببڕن، وێرای كاردانه‌وه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانییه‌وه.
ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی تووڕه كردووه، لێدوانه‌كانی ئه‌و كاندیده‌یه له باره‌ی هه‌ریه‌ك له پرسه‌كانی په‌نابه‌ران، كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی ئه‌مه‌ریكی و هه‌ڵوێستی ویلایه‌ت یه‌كگرتووه‌كان به‌رامبه‌ر به وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.