ئه‌نه‌كه‌سه داوا ده‌كات پێشمه‌رگه بچێته‌وه رۆژئاواى كوردستان
بۆ به‌ریگریكردن له گه‌لی كورد و دانانی سنوورێك بۆ هێزه "سته‌مكار و تیرۆریست"ه‌كه‌ی ئه‌سه‌د
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا ده‌كات هێزی پێشمه‌رگه به ناوی (له‌شكری رۆژ) به هه‌مانگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بچێته رۆژئاوا و به‌رگری له پێكهاته‌كانی ناوچه كوردییه‌كان بكه‌ن و له دژی رژێمی ئه‌سه‌د بجه‌نگن, بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ "هێزی تیرۆريست و سته‌مكار"ی ئه‌سه‌د دابنێن.
به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان ئاسایشی په‌یه‌ده و هێزه‌كانی به‌رگری نیتشمانی سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌د، له شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، تا ئێستا به ده‌یان هاووڵاتی سڤیلی كورد، شه‌هید و برینداربوونه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش ئاواره‌ی ناوچه كوردییه‌كانی باكووری سووریا بوونه.
ئه‌نه‌كه‌سه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، داوا له هاووڵاتییانى ده‌كات خۆڕاگربن و ماڵ و حاڵی خۆیان جێنه‌هێڵن و ناوچه كوردییه‌كان چۆڵ نه‌كه‌ن.