كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه بۆردومانی "فه‌تحولشام" ده‌كه‌ن
چه‌ند مووشه‌كێكی كرووز ئاراسته‌ی فه‌تحولشام ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، له خاكی ئێرانه‌وه هه‌ڵفڕین و بۆردومانی گرووپه چه‌كداره‌كانی سووریایان كرد، ئه‌مڕۆ كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته، له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، مووشه‌كییان ئاراسته‌ی مۆڵگه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی سووریا كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016 رایگه‌یاند، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته، له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، چه‌ند مووشهكێكییان ئاراسته‌ی بنكه‌كانی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سووریا كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیادا هاتووه، مووشه‌كه‌كان له جۆری كرووز بوونه و كه‌شتییه جهنگییهكانییان له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ئاراسته‌یان كردوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و مووشه‌كانه ئاراسته‌ی بنكه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو كراون، كه ئێستا ناوه‌كه‌یان بۆ به‌ره‌ی فه‌تحولشام گۆڕاوه.