كاوه ئاهه‌نگه‌ری: ئێران له هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندی ئایینی و سیاسییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كات
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران له هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندی ئایینی و سیاسییه‌وه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ئێران خۆی به خاوه‌نی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام ده‌بینێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی نیسانی 2024) كاوه ئاهه‌نگه‌ری، شرۆڤه‌كاری سیاسی و به‌رپرسی تۆڕی نه‌دای زاگرۆس تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی وه‌ك حكومه‌تێكی مه‌زهه‌بی، گوزارشت له په‌رچه‌كردارێك ده‌كات به‌رامبه‌ر به جیهانی سوننه و وڵاتانی سوننه، ئه‌مه‌یش به ئاشكرا له په‌یامه‌كانی خومه‌ینیدا ده‌ركه‌وتووه و تاران ده‌كاته به‌رپرس و ده‌مڕاست و خاوه‌نی جیهانی ئیسلامی و موسڵمان.
كاوه ئاهه‌نگه‌ری گوتیشی، له هه‌مان كاتدا ئێران نزیكایه‌تیی له‌گه‌ڵ چه‌په‌كانی فه‌ڵه‌ستین و ڕووسیا و چین و جیهان هه‌یه، كه ئه‌مه په‌یوه‌سته به باری ئایدۆلۆجیی سیاسی.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، ئیسرائیل له دیدی كۆماری ئیسلامی به هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندی ئایینی و ئایدۆلۆجیی سیاسییه‌وه، سه‌ر به به‌ره‌یه‌كی جیاوازه كه به‌ره‌ی سه‌رمایه‌دارییه و دۆستی ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه ڕوونیشی كرده‌وه، ئێران له‌م دوو ڕه‌هه‌نده ئایینی و ئایدۆلۆجییەوە مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كات و پێی وایه ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا نه‌مێنێت و بسڕێته‌وه.
كاوه ئاهه‌نگه‌ری تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه ته‌نانه‌ت ژاپۆن و وڵاتانی دیكه‌یش خۆیان به نزیكی ئیسرائیل ده‌زانن، به‌و پێیه‌ی ئیسرائیل له زۆر پرسی جیهانیدا ده‌ست و ڕۆڵی هه‌یه نه‌خاسمه له پرسی ئابووریدا، بۆیه دژی هه‌ر مهترسییهكن له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل دروست بكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئیسرائیلییه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 12ـی نیسانی 2024، له باشووری لوبنانه‌وه به 50 مووشه‌ك ئیسرائیل بۆردومان كرا.
سوپای ئیسرائیل له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، زیاتر له شه‌ش مانگه له ئاماده‌باشیداین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر سه‌قامگیری جیهان.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه میدیای ئیسرائیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌شێك له مووشه‌كه‌كان له سه‌ر سنووری لوبنان - ئیسرائیل ته‌قێندرانه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگه‌یاند، به ده‌یان مووشه‌كی كاتیۆشا بنكه هێرشی کردووەتە سەر سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل له جۆلان.
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل داوای له تیمی حكومه‌ته‌كه‌ی كرد، له ئاماده‌باشیدا بن.
کەناڵ 12ی ئیسرائیلیش بڵاوی كرده‌وه، تەواوی نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل خراونەتە ئامادەباشییەوە.