دیمه‌شق.. بۆمبێكی چێندراو له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئێران ته‌قییه‌وه
K24 - هەولێر:
ئاژانسی فه‌رمی سووریا بڵاویكرده‌وه، بۆمبێكی چێندراو له گۆڕه‌پانی (الهدی) له ناوچه‌ی (ئه‌لمیزه)یی دیمه‌شق ته‌قییه‌وه.
ئاژانسه‌كه له زاری فه‌رمانده‌یی پۆلیسی دیمه‌شق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، زیانی ماددی به‌ر به‌شێك له ناوچه‌كه كه‌وتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی نیسانی 2024) بۆمبێك له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق له نێو ئۆتۆمبێلێكدا چێندرا و له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌یدا، هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌ش تاكو ئێستا نادیارن.
رووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زۆربه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌ی ئه‌لمیزه له دیمه‌شق خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته نیین و له كه‌سایه‌تییه نزیك و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران پێكهاتوون.
ئێوارەی رۆژی (1ـی نیسانی 2024) فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دیمەشقی پایتەختی سووریا باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێرانی کردە ئامانج و لە نێویدا 18 کەس کوژران کە شەشیان فه‌رمانده و ڕاوێژكاری سەربازی سەر بە سوپای پاسداران بوون و یەکێکیان بەرپرسی فەیلەقی قودسی پاسداران بوو لە سووریا و لوبنان و فەڵەستین.