به‌هۆی پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بایدن پشووی هه‌فتانه‌ی كورت كرده‌وه و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی
K24 - هەولێر:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، به‌هۆی پێشهاته گه‌رمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به پشووی هه‌فتانه‌ی هێنا و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كانی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی سپی، بایدن به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به پشووی هه‌فتانه‌ی هێنا.
ئه‌م گۆڕانكارییه دوای ئه‌وه دێت، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات، به‌هۆی هێرشییان بۆسه‌ر كونسوڵگه‌ری ئێران له دیمه‌شق و كوژرانی 18 كه‌س له ریزه‌كانی سوپای پاسداران.
پێشتریش دوو بەرپرسی باڵای ئەمه‌ریكا و ئیسرائیل، كە قسەیان بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مه‌ریكی كردبوو، رایانگه‌یاندبوو، ئێران ئامادەكاری تەواویكردووە و دەیەوێت لە رێگەی زیاتر لە 100 درۆن و ده‌یان مووشه‌ك هێرش بكاتەسەر ئیسرائیل.