هونه‌رمه‌ندێك كارێكی ناوازه بۆ ژنانی رزگاربووی ده‌ستی داعش ده‌كات
K24 - ھەولێر
هونه‌ری زه‌وی كه به ئارت لاند له جیهاندا ناسراوه، بریتییه له دامه‌زراندنی شێوه‌ی تازه و نوێ و داهێنانكارانه به كه‌ره‌سته‌ی نزیك له ژیانی سه‌ر زه‌وی، ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هونه‌رمه‌ندی ئه‌م هونه‌ر خاوه‌نی پاشخانێكی هزری فراوان بێت، تاوه‌كو ئه‌م دوو شته به‌یكه‌وه ببه‌ستێته‌وه و په‌یامی خۆی به ئاسانی بگه‌یه‌نێت.
بۆ یه‌كه‌مجاریش ئه‌م هونه‌ره له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له ئه‌مریكا سه‌ری هه‌ڵدا، هونه‌رمه‌ندانی كوردیش زۆر ده‌گمه‌ن كاریان له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌ره كردووه.
ھونەرمەند حەمە ھاشم، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له شنگال كارێكی هونه‌ری بۆ ئه‌و ئافره‌تانه كرد كه له‌ده‌ستی داعش رزگاریان بووه.