رژێمی سووریا بەردەوامە لە تۆپبارانكردنی حەسەكە

" 19 كەس گیانیان لە دەستداوە"

K24 – حەسەكە

شەڕ لە نێوان ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و سوپای سووریا لە شاری حەسەكە بەردەوامە و ئێستا رژێمی سووریا گەڕەكی عەزیزییە لە شاری حەسەكە تۆپباران دەكات و بەھۆی تۆپبارانەكانی ئەمڕۆ 19 كەس گیانیان لە دەستداوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە حەسەكە رایگەریاند: "رژێمی سووریا گەڕەكی عەزیزییە لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بە سەختی تۆپباران دەكات، بەو ھۆیەوە تا ئێستا 19 ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش نرینداربوونە".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "شەڕ و پێكدادان لە نێوان سوپای سووریا  و ئاسایشی رۆژئاوا لە شاری حەسەكە بەردەوامە".