لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق: بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بەردەوام زیاتر دەبێت
K24 - هەولێر
لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌خنه له لاوازی ڕێوشوێنه‌كانی چاودێریی له هاتنه ناوه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گرێت. ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت، ئەو ماددانە بە هۆكاری سه‌ره‌كیی تاوان، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و توندوتیژی خێزان و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران داده‌نرێن.
زوهێر فه‌تلاوی، ئەندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دیاردەی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕووی ژمارەی بەکارهێنەران و بڕی ئەو ماددانەی کە لە چوارچێوەی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکانی ژمارە 50ی ساڵی 2017 قەدەغەکراون؛ بەردەوام لە زیادبووندایە.
بە گوتەی فه‌تلاوی، زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ڕێگه‌ی دەرمانی وزه‌به‌خش و ڤیتامینەکانەوەیه کە وەزارەتی تەندروستی و بازرگانی مۆڵەتی هاورده‌كردنیان ده‌ده‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش داوا ده‌كات، ڕێكاره‌كانی چاودێریی له ده‌روازه سنوورییه وشكانی، ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كان بۆ ڕێگریی لهدزهكردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، توندتر بكرێن.
ئەو ئەندامەی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی داواش ده‌كات، چاودێریی كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی ده‌رمان و چۆنێتی به‌كارهێنانی له‌پێناو ڕێگری له دزه‌كردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بكرێت، كه هۆی سه‌ره‌كیی تاوان، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و توندوتیژی خێزان و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران داده‌نرێت له وڵات‌دا.
دوایین ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەریدەخەن، لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا، زیاتر لە 1200 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر بە قاچاغ هاوردەی نێو خاکی عێراق کراون و لەو ماوەیەدا زیاتر لە 50 هەزار کەس لە بازرگان و بەکارهێنەران دەستگیر کراون، کە زۆرینەیان تەمەنییان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵیدایە.
هەر بەگوێرەی ئامارەکان، ماددەی کریستاڵ و حەشیش و حەبی کەپتاگۆن زۆرترین بەکارهێنەریان لە عێراقدا هەیە، نرخی هەر گرامێک لە کریستاڵ بە نزیکەی 90 هەزار دینار مامەڵە کراوە. ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرای دەکەن، ئێران بە پلەی یەکەم و ئەفغانستان بە پلەی دووەم و سووریا و لوبنانیش بە پلەی سێیەم و چوارەم، بە سەرچاوەی سەرەکی جۆرەکانی ماددەی هۆشبەرن کە بە قاچاغ لێیانەوە دەهێندرێتە عێراق.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کۆبوونەوەکەی رۆژی رابردووی نێوان وەزیرانی دەرەوەی عێراق، ئوردن، لوبنان و سووریا ئامانجی لێی دەستپێکردنی هەماهەنگییەکی خێرای نێوان ئەو چوار وڵاتە بووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی مەترسیی ماددە هۆشبەرەکان بووە لە ناوچەکەدا.