فرمێسک: هیچ به‌ربه‌ستێک ناتوانێ رێگریم لێ بکات
K24 - هه‌ولێر
فرمێسک محەممەد رەحیمزادە، کچە راگەیاندکار و دەرهێنەر، چه‌ند ساڵێکه له‌بواری راگه‌یاندن کار ده‌کات، ئێستا وازی له راگه‌یاندنکاری هێناوه و ده‌یه‌وێت وه‌ک ده‌رهێنه‌رێک له‌بواری هونه‌ری کار بکات، لە نوێترین بەرهەمیدا بەهاوكاری لەگەڵ ده‌رهێنه ررۆزبه میربیگی کاری دەرهێنان بۆ ڤیدیۆکلیپی هونەرمەندی کورد هەڵویست دەکات، له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی کوردستان24، باس له‌کاره نوێیه‌که‌ی و چه‌ند لایه‌نێکی ژیانی خۆی ده‌کات.

سه‌باره‌ت به وازهینانی له کاری راگه‌یاندنکاری و ده‌ستبه‌کاربوونی وک ده‌رهێنه‌ر فرمێسک گوتی: "راسته من پێش ئێستا له کاری راگه‌یاندن وه‌ک پێشکهشکاردهرکهوتم، به‌ڵام پێشتر ئه‌زموونم له ده‌رهێنان هه‌بوو، خۆم پڕۆدیسهر و ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌که بووم جگه له‌وه‌ی که پێشکهشکاربووم و کاری به‌رهه‌مهێنانی ریکلامیشم کردووه و هه‌میشه ده‌رهێنه‌ری خولیا و ئاواتمه حه‌زی لێده‌که‌م". گوتیشی: " کۆمپانیاكهیان به ناوی شۆت به هاوبه‌شی لەگەڵ 2 که‌سی دیکه له شاری هه‌ولێره داناوه، تا ئێستا چه‌ند کارێکمان ئه‌نجامداوه و بۆ یه‌کێک لهکلیپهکان کاری وێنه‌گرتنی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کراوه".

له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی وه‌ک ده‌رهێنه‌ر و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م ژنان له‌م بواره‌دا فرمێسک ده‌ڵێ: "پێم وایه ژنان باش ده‌توانن له بواری هونه‌ری کاربکه‌ن، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا به‌ربه‌سته‌کان زیاترن، تا ئێستا ئه‌و که‌سانه‌ی له بواری هونه‌ری و میدیادا کار ده‌که‌ن زوربه یان ئاماده‌نین رێگه به ره‌گه‌زی مێ بده‌ن له‌و بوارانه کاربکه‌ن، به‌ڵام بۆ من هه‌م خانه‌واده‌که‌م پشتیوانیم لێ ده‌که‌ن، هه‌میش خۆم به‌رپرسم له‌وه‌ی چی ده‌که‌م، بۆیه باوه‌ڕناکه‌م هیچ به‌ربه‌ستێک بتوانێ رێگری له سه‌رکه‌وتنه‌کانم بکات".
به گوته‌ی خۆی ئێستا فرمێسک له‌گه‌ڵ ستافێکی پڕۆفێشناڵ کاری ده‌رهێنانی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کان ده‌کات ده‌شڵێت: "هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی له ستافه‌که کاریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م بیانین ئه‌وانی دیکه‌ش کوردن و هه‌وڵیش ده‌ده‌م هه‌ر جاره و له‌گه‌ڵ ستافێک کار بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانم له یه‌کتر نه‌چن".
باسی له‌وه‌شکرد: "خۆشکێکی به‌ناوی رۆیا بۆ یه‌که‌مجار وه‌ک مۆدێل و ئه‌کته‌ر له کلیپێک رۆڵ ده‌بینێ، پێشتر له‌کاری ریکلامی کردووه چه‌ندین جار بۆ کاری پێشکەشکاری و کلیپ داوای لێ‌کرا، به‌ڵام قایل نه‌بووه له‌م کاره‌دا به‌هۆی منه‌وه به‌شداریکردووه".

فرمێسک محه‌مه‌د له دایکبووی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، زیاتر له شه‌ش ساڵه له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه و پێشتر زیاتر وه‌ک راگه‌یاندنکار ده‌رکه‌وتووه ئه‌و به‌م جۆره پێناسه‌ی خۆی ده‌کات: "زور باوه‌ڕم به بوونی خۆم هه‌یه و له به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێک هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌ت ده‌که‌م، هه‌ر کارێک بکه‌م به ته‌واوی ئه‌نجامی ده‌ده‌م، باوه‌ڕم به‌وه نییه هیچ کات ده‌ست له‌کاره‌که‌م هه‌ڵگرم، له هه‌ر کوێی باوه‌ڕم به کارێک نه‌ما له‌وێ ده‌وه‌ستم ئه‌گه‌ر بزانم کاردانه‌وه‌ی خراپی هه‌بێ به‌سه‌ر ژیانمه‌وه".

ئه‌و ده‌ڵێ: "رێزگرتن به‌لامه‌وه له هه‌موو شت گرنگتره، هه‌ندێ جار که‌سێکی زۆر توڕه‌م به‌ڵام کاریگه‌ری ناکاته سه‌ر مرۆڤایه‌تیم، باوه‌ڕم به یه‌کسانی ژن و پیاو هه‌یه له هه‌موو بواره‌کانی ژیان، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا نا یه‌کسانی زۆر هه‌یه له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا، ده‌مه‌وێت هاوکاری ئه‌و ژنانه بکه‌م که ده‌یانه‌وێت کار بکه‌ن، ده‌مه‌وێت به کاره‌کانم ژنبوونی خۆم و توانا و به‌هره‌ی ژنان بسه‌لمێنم".

ده‌رباره‌ی ژیانی فرمێسک گوتی: "به‌گشتی ژیانم پڕه له عیشق و ئاشتی ،خۆشه ویستی هونه‌ر،زور گوێ له میوزیک ده‌گرم، فیلم زۆر ده‌بینم، شانازی به کورد بوونم ده‌که‌م ئومێد ده‌که‌م رۆژێک بێت سنووری ده‌ستکرد له‌نێوان پارچه‌کانی کوردستان نه‌مێنێ وه‌ک هه‌ر کوردێکی تێکۆشه‌ر به‌و هیوایه‌م کوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت کوردیش وه‌ک گه‌لانی دیکه به مافی خۆی بگات و ببێت به خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ".


