دەستەی ژینگە: کار بۆ بە كه‌لتووركردنی ژینگه‌پارێزیی دەکەین
K24 - هەولێر
دەستەی ژینگە له ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، "وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانیی و مرۆیی به‌ئومێدی ئه‌وه‌ین پێكه‌وه كار و چالاكی باشتر ئه‌نجام بده‌ین له پێناوی به كه‌لتووركردنی ژینگه‌پارێزیی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه ژینگه‌ییه‌كان".
ده‌سته‌ی ژینگه‌ی لە ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: "هاونیشتمانیانی ژینگه‌دۆست به‌ناوی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پیرۆزبایی ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئێوه‌ی ژینگه‌دۆست ده‌كه‌ین و، خوازیارین كه هه‌ر وه‌كو په‌سه‌ندكردنی ئه‌م رێكه‌وته وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ژیاندۆستانه بوو بۆ ئه‌و رۆژه‌ی دوژمنانی كورد بالیسان و شێخ وه‌سانیان به‌چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرد له 16/4/1987، هه‌ر ئاواش ئه‌م رۆژه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ژینگه‌دۆستانه بێت به‌رامبه‌ر هه‌ر كار‌و چالاكییه‌ك كه ده‌بێته مایه‌ی پیسبوونی ژینگه‌كه‌مان".
دەستەی ژینگە به‌شێك له هێڵه گشتییه‌كانی و كار و چالاكییه‌كانی له‌ماوه‌ی نێوان (16/4/2023) و (16/4/2024) له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە:
یه‌كه‌م: له بواری كارگێڕییدا:
كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌كی نوێ به‌ناوی فه‌رمانگه‌ی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا.
كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی زاخۆ.
ته‌واوكردنی رێكاره ئیداریی و داراییه‌كانی كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران.
ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌وی رێكخستنی په‌یكه‌ری ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه.
دووه‌م: له بواری یاساییدا:
ده‌رچواندنی رێنمایی نوێی رێكخستنی راو ژماره (1)ی ساڵی (2023).
ده‌رچواندنی رێنمایی به‌رزه‌فتكردنی سه‌رپێچییه ژینگه‌ییه‌كان ژماره (2)ی ساڵی (2023).
ده‌رچواندنی رێنمایی پۆڵێنی پڕۆژه‌كان و ره‌زامه‌ندیی ژینگه‌یی ژماره (1)ی ساڵی (2024).
ده‌رچواندنی رێنمایی سنوورداركردنی ئاوی چاره‌سه‌ركراوی ئاوه‌ڕۆكان و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ژماره (2)ی ساڵی(2024).
وه‌رگرتنی دوا سه‌رنجی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دوا ره‌شنووسی په‌یڕه‌وی نوێی تایبه‌ت به پارێزراوه سروشتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان..
پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتی بۆ كاراتركردنی یاسا‌و رێنماییه‌كان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و سه‌لامه‌تیی ژینگه‌ی كوردستان.
ده‌رچواندنی رێنمایی تایبه‌ت بهدیاركردنی كرێی پشكنینی ژینگه‌یی ژماره (5)ی ساڵی (2023).
سێیه‌م: له بواری كاروباری هونه‌ری:
به‌رده‌وامبوون له‌ئاماده‌كردنی راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریی ژینگه‌یی.
هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاقی فیدڕاڵ بۆ دانانی خاڵی پشكنینی ئاو له‌سه‌ر رووباره سنووربڕه‌كان
تاوتوێكردنی كێشه ژینگه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و نوێنه‌ری (وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی قه‌ته‌ر)به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری زیادكردنی باڵنده‌ی چێرك (حبارى) له‌هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق بۆ دانانی (سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی تیشكاوه‌ره‌كان) له‌فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و زاخۆ‌و راپه‌ڕین و گه‌رمیان و سۆران.
به‌شداربوون له(ئه‌نجومه‌نی باڵا ئاو) بۆ كاراكردنی یاسای ژماره 4 ی ساڵی (2022).
ئه‌نجامدانی وۆڕكشۆپ بۆ فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌و وه‌زاره‌ته‌كان له‌باره‌ی (ئایزۆ 50001. 2018).
چواره‌م: له بواری هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی و راگه‌یاندن:
په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی میدیای بینراوو بیستراوو خوێنراو.
هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان و رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان.
بڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌و پهخشنامهو بابەتی تایبه‌ت به ژینگه‌پارێزیی.
به‌رده‌وامبوون له‌ئه‌نجامدانی سیمینار‌و كۆڕ‌و وۆڕكشۆپ و پانێڵ و كردنه‌وه‌ی پێشانگای ژینگه‌یی.
به‌رده‌وام یادكردنه‌وه‌و به‌رز راگرتنی رۆژی ژینگه‌ی پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
به‌خشینی سوپاسنامه بهبهڕێوهبهرو مامۆستای ئه‌و قوتابخانانه‌ی هاوكار بوون له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی و راگه‌یاندن بۆ رێكخستنی كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌ی ژینگه‌یی له‌قوتابخانه‌كاندا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌یادو بۆنه ژینگه‌ییه‌كاندا.
ئه‌نجامدانی دیداری میدیایی و نووسینی بابه‌تی ژینگه‌یی بۆ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان.
هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان له‌بواری ئاماده‌كردنی كلیپی ژینگه‌یی.
هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق/ ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كردنه‌وه‌ی خولی هۆشیاریی ژینگه‌یی بۆ كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن.
به‌شداریی هه‌فتانه له‌په‌یمانگای پێشنوێژان و وتارخوێنانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌وانه‌ی ژینگه‌یی.
تۆماركردنی چه‌ند كورته ڤیدیۆیه‌كی ژینگه‌یی بۆ مناڵان و لاوان له‌باره‌ی ژینگه به‌گشتی
پێنجه‌م: له بواری گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا
ئاراسته‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنانی ژینگه‌یی بۆ رێگریی له‌گۆڕانی كه‌ش وهه‌وا.
به‌شداربوون له‌كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا.
به‌رده‌وامبوونی كۆبوونه‌وه‌كانی لێژنه‌ی ته‌كنیكی تایبه‌ت به‌گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا.
ئاماده‌كردنی پلانی هه‌رێم بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا به‌هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
به‌شداربوون له‌كۆبوونه‌وه‌كانی تیمی باڵای گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا له‌دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
به‌شداربوون له‌چالاكیی و دانوستانی كۆنفڕانسی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا له‌وڵاتی ئیمارات (كۆپ 28).
به‌شداربوون له‌خولی تایبه‌ت به‌ژینگه و گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا بۆ ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیی.
شه‌شه‌م: له‌بواری هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان:
به‌رده‌وامیی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ژینگه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌سته‌و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت.
ئاماده‌كردنی یاداشتنامه‌ی له‌یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان.
به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كانی وه‌ك: جایكا ، كۆیكا ، جی. ئای. زێد ، ی‌و. ئێس. ئه‌ید ، ی‌و. كه‌ی. ئه‌ید.
هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ راوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ئاشناكردنی كونسوڵخانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌بارودۆخی ژینگه‌و كێشه‌كانی.
له كۆتایی پەیامەکەی دەستەی ژینگەدا هاتووە، "وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانیی و مرۆیی به‌ئومێدی ئه‌وه‌ین پێكه‌وه كار و چالاكی باشتر ئه‌نجام بده‌ین بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌كییانه‌ی كه له‌كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتوون له‌پێناوی بهكهلتووركردنی ژینگه‌پارێزیی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه ژینگه‌ییه‌كان. به پشتبه‌ستن به‌هه‌بوونى ئیراده‌یه‌كى به‌هێزى سیاسیى و، ئیداره‌یه‌كى زانستیانه‌ى ژینگه‌یى بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى تایبه‌ت به‌ژینگه و، هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاریى نێوده‌وڵه‌تیى و، به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانى ههمیشهیىو به‌رده‌وام".