ئێران لە دوای هێرشە بەرفراوانەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دامەزراوە ئەتۆمییەکانی داخستووە

K24 – هەولێر
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرۆکی ئاژانسی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئێران لە دوای هێرشە بەرفراوانەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بە شێوەیەکی کاتی داخستووە.
لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسێکی ئاژانسی فرانس پرێس، لە ڕافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر بنکەی وزە ئەتۆمییەکانی ئێران، گرۆسی گوتی: "ئێمە نیگەرانین لەم ئەگەری هێرشەی ئیسرائیل. ئەوەی دەتوانم پێتان بڵێم ئەوەیە کە پشکنەرەکانمان لە ئێران لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە ئاگادارکراونەتەوە، هەموو ئەو دامەزراوە ئەتۆمیانەی کە ڕۆژانە پشکنینیان بۆ دەکەین لەسەر ڕەچاوکردنی دۆخێکی ئەمنی بە داخراوی دەمێننەوە."
گرۆسی ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە دامەزراوەکان بکرێتەوە، بەڵام پشکنەرەکان تا ڕۆژی دواتر ناگەڕێنەوە." هەروەها ئاشکراشیکرد، "بڕیارمدا نەهێڵم پشکنەرەکان بگەڕێنەوە تا ئەو کاتەی دەبینین دۆخەکە بە تەواوی ئارامە"، هەرچەندە داوام لە دان بەخۆڕاگرتن لە ئیسرائیل کردووە".
ڕۆژی (دووشه‌ممه 1ـی نیسانی 2024) ئاژانسی فه‌رمیی سووریا ڕایگه‌یاند، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ڕوویان دا و گرژییەکان زیاتر ئاڵۆزتربوون.
ئاژانسی فه‌رمی سووریا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان و زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل باڵه‌خانه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كه‌كه بۆردومان کردووە.
له‌لای خۆیه‌وه ڕوانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زانیاریی زیاتری له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌قینه‌وه‌كان له ناوچه‌ی مەززه له ڕۆژئاوای دیمه‌شق بوونە.
هاوكات چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی ئاشكرای ده‌كه‌ن، باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و ماڵی باڵیۆزی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردوومان کراوە.
میدیا ئێرانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، باڵیۆزی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد له‌ناو باڵیۆزخانه‌دا کۆبووەتەوە.
ئیسرائیل پێشتر ئۆپەراسیۆنی دژی شوێنە ئەتۆمییەکانی ناوچەکە ئەنجامداوە.
لە ساڵی 1981دا، سەرەڕای دژایەتی واشنتۆن، ڕیاکتۆری ئەتۆمی ئۆسیراکی لە عێراق لە سەردەمی سەدام حوسێن بۆردومان کرد. لە ساڵی 2018 دانی بەوەدانا کە 11 ساڵ پێشتر هێرشێکی ئاسمانی زۆر نهێنی لە دژی ڕیاکتۆرێک لە سوریا ئەنجامداوە.
هەروەها ئیسرائیل لەلایەن تارانەوە تۆمەتبار دەکرێت کە لە ساڵی 2010 دوو زانای فیزیای ئەتۆمی ئێرانی تیرۆر کردووە، هەروەها لە ساڵی ڕابردووش‌دا یەکێکی دیکەی ڕفاندبوو.
هەروەها لە ساڵی 2010دا هێرشێکی ئەلیکترۆنی ئاڵۆز بە بەکارهێنانی ڤایرۆسی ستۆکسنێت، کە تاران هەریەکە لە ئیسرائیل و ئەمەریکا بەوە تاوانبار کرد، بووە هۆی زنجیرەیەک تێکچوونی سانتریفیوژەکانی ئێران کە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەکاردەهێنرێن.
لای خۆیەوە ئیسرائیلیش ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات کە دەیەوێت بۆمبی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، ئەمەش شتێکە کە تاران ڕەتیدەکاتەوە.