تیروپشكی خولی پله‌دووی تۆپی پێی كوردستان راكێشرا
كاتی یارییه‌كان و رووبهڕوبوونهوهكان و دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵه‌كان ئاشكرا بوو
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كاتی بەرێوە چوونی خولی یانە پلە دووەكانی دیاركرد و سیستمی به‌رێوه‌چوونی خوله‌كه‌شی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20 ئابی 2016، لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان لە ھەولێری پایتەخت بە ئامادە بوونی نوێنەری سەرجەم یانە بەشداربووەكان، تیروپشكی خولی یانه پله‌دووه‌كان راكێشرا.
خوله‌كه 18 یانه له‌خۆده‌گرێت كه به گوێره‌ی شوێنی جوگرافیا به‌سه‌ر 3 كۆمه‌ڵه دابه‌ش كراون و یارییەكانیش بەشێوازی چوون و ھاتن ئەنجام دەدرێت و لە ھەركۆمەڵەیهك دوویانە سەردەكەوێت بۆ قۆناغی داھاتووی خولەكە، یانەكەیش لە ھەركۆمەلەیك بۆ ریزی یانە پلە سێیه‌كانی كوردستان دادەبەزێت.
بریارە یەكەم گەری یارییەكانی خولەكە لە ناوەراستی مانگی داھاتوو بەرێوە بچێت.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته به سلێمانی و ده‌روووبه‌ری كه ئه‌م یانانه ده‌گرێته‌خۆ: (دۆكان، پیره‌مه‌گروون، رانیه، چه‌مچه‌ماڵ، سه‌رچنار و سه‌ید سادق)
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م تایبه‌ته به كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ری: (خانه‌قین، دووز، كفری، رزگاری، كه‌یوان و شۆڕیجه)
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م تایبه‌ته به هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری (ئاڵا، خه‌بات، شه‌قڵاو، به‌رده‌ڕه‌ش، پیشه‌سازی و مه‌خموور).
یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م ـ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
دۆكان ـ سه‌رچنار
رانیه ـ چه‌مچه‌ماڵ
یانه‌كانی پیره‌مه‌گروون و سه‌ید سادق چاوه‌ڕوانن
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ـ گه‌ڕی یه‌كه‌م
كفری ـ كه‌یوان
دووز ـ شۆڕیجه
یانه‌كانی خانه‌قین و رزگاری چاوه‌ڕوانن
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م ـ گه‌ڕی یه‌كه‌م
ئاڵا ـ پیشه‌سازی
مه‌خموور ـ به‌رده‌ڕه‌ش
یانه‌كانی خه‌بات و شه‌قڵاوه چاوه‌ڕوانن