نووسه‌ری كتێبی 'قرش' پێش چه‌ند ساڵێك پێشبینیی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماسی بۆ سه‌ر ئیسرائیل كردووه
K24 - هەولێر:
نووسه‌رێكی ئیسرائیلی كه هاوكات ئه‌ندامی مۆساد بووه، پێش چه‌ند ساڵێك گریمانه‌ی هێرشه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی بۆ سه‌ر ئیسرائیل كردووه؛ ده‌شڵێت به ڕووداو و لێكه‌وته‌كانی هێرشه‌كه دڵخۆش نییه و شانازی به هاتنه‌دی پێشبینییەکەی ناكات.
میشكا (مووشی) بن داوود، نووسه‌ری ئیسرائیلی و ئه‌ندامی پێشووی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری (مۆساد) پێش حه‌وت ساڵ و له ساڵی 2017ـدا كتێبی "قرش"ـی بڵاو كرده‌وه و تێیدا پێشبینیی هێرشێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه جوونشینهكان و دواتر وه‌ڵامی توند و تۆڵهسێنهوهی ئیسرائیلی له ئێران كردووه.
میشكا بن داوودی ته‌مه‌ن 72 ساڵ، پێشتر بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ كاری بۆ مۆساد كردووه و ساڵی 1997 به‌شداریی له پلانی تیرۆركردنی خالید مشعه‌ل، سه‌رۆكی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له عه‌ممان كردووه، به‌ڵام پلانه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، دوای ئاشكرابوونی ناسنامهكهیشی وازی له مۆساد هێناوه.
میشكا، له كتێبی "قرش"ـدا سه‌رنجی بۆ خۆتێكوتانی چه‌كدارانی حه‌ماس بۆ ناو كۆمه‌ڵگه جوونشینهكانی سه‌ر سنووری غه‌ززه كردووه و له به‌شێكی پێشبینییەکەیدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه بەرامبەر بە هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس لاوازن و ناتوانرێت پارێزگاری‌یان لێ بكرێت.
ئه‌م سیناریۆ پێشبینیکردنەی میشیكا یه‌كێكه له بیست دیارترین سیناریۆ به‌ناوبانگه‌كانی کە هاتوونەتە دی و کتێبەکانی بۆ سه‌ر چه‌ندان زمانی زیندووی جیهانی وه‌رگێڕدراون.