هێمن میرانی: چوار هەزار پاسپۆرت لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر تەواو بووە و خاوەنەکانیان ناچن وەریبگرنەوە
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایدهگهیهنێت، چوار هەزار پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر تەواو بووە و خاوەنەکانیان ناچن وەریبگرنەوە.
له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك، هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ نووسیوویهتی: "چوار هەزار پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر تەواو بووە و خاوەنەکانیان ناچن وەریبگرنەوە، هەیانە ساڵ و چەند ساڵی بەسەردا تیپەڕیووە".
میرانی ههروهها نووسیوویهتی: "کاتێک فشار لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانمان هەیە و ئێستاش ئەوەتا پاسپۆرتەکانیان دەرچووە و پارەیان خەرج کردووە ناچن وەریبگرنەوه".
دهشڵێت، هاووڵاتییانی هەولێر، تکایە بڕۆن پاسپۆرتەکانتان وەربگرنەوە، تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بە تەلەفون ئاگادارتان دەکەنەوە.