بایدن: خه‌ڵكی گینیای نوێ له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا 'گۆشتی ته‌رمی مامم'ـیان خواردووه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له میانی گه‌شتێكی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له زێدی خۆی له ویلایەتی پێنسیلڤانیادا و له به‌رده‌م مۆنۆمێنتی قوربانییانی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ڕایگه‌یاند، ڕه‌نگه گۆشتخۆره‌كانی گینیای نوێ گۆشتی ته‌رمی مامی ئه‌ویان خواردبێت.
ئەمبڕۆس ج. فینێگان ده‌كاته مامی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و له ساڵی 1944ـدا به فڕۆكه‌كه‌ی پۆستێكی ده‌گواسته‌وه، به‌ڵام له گینیای نوێیدا ته‌قه‌ی لێ كرا و فڕۆكه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه و چاره‌نووسی فینێگان و دوو له سه‌رنشیانی دیكه‌ی فڕۆكه‌كه هه‌رگیز ئاشكرا نه‌بوو، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریكا دواتر به‌شێكی فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه.
بایدن له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرێكارانی كارگه‌ی پۆڵا لە شاری پیتسبورگ له به‌رده‌م لیستی ناوی قوربانییانی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا وه‌ستا و په‌نجه‌ی بۆ ناوی فینێگانی مامی درێژ كرد و گوتی "ئه‌وه مامی من بوو، من ئه‌و كات ته‌مه‌نم یه‌ك ساڵ بوو، فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌و له گینیای نوێ ته‌قه‌ی لێ كرا و تەرمی ئەو نەدۆزرایه‌وه، چونکە لەو بەشەی گینیای نوێ‌دا كه فڕۆكه‌كه‌ی لێ كه‌وته خواره‌وه، مرۆڤخۆرێکی زۆر هەبوو، كه ڕه‌نگه ئه‌وان ته‌رمه‌كه‌یان خواردبێت."
ئەوەی لەسەر زەوی ڕووی دا، بەپێی کۆشکی سپی و تۆمارە فەرمییەکان، زۆر جیاوازە لەوەی کە بایدن ده‌یگێڕێته‌وه و باسی لێ ده‌كات، نه‌خاسمه لە ڕووی هۆکار و شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و تەنانەت چیرۆکی مرۆڤخۆرەكانیشه‌وه.
بەگوێرەی ماڵپەڕی دەزگای فەرمی بەرپرسی کاروباری دیلەکانی جەنگ و بێسەروشوێنە ئەمه‌ریکییەکان، مامی بایدن بە فڕۆکەیەکی سەربازییەوە بەرەو گینیای نوێ دەڕۆیشت کە ئەرکی گەیاندنی پۆست بوو، و ئەویش بە ناچارییه‌وه لە زه‌ریای هێمن به هۆكارێكی نادیار كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
کارین جان پیێر، گوتەبێژی کۆشکی سپی دانی بەوەدا نا کە فینێگان گیانی لە دەست دا کاتێک ئەو فڕۆکە سەربازییەی کە تێیدا بوو لە زەریای هێمن کەوتە خوارەوە، نەک لەسەر زەوی وەک سەرۆککۆمار وتی .
جان پیێر هاوكات به‌رگری له بایدن كرد و گوتی، بایدن "تیشکی خستووه‌تە سەر چیرۆکی مامی" بۆ ئەوەی پشتگیری خۆی بۆ سه‌ربازه دێرینەکان نیشان بدات.