سلێمانی.. ئۆتۆمبێلی عه‌تا سه‌راوی له رێگه‌ی بۆمبی لكێندراوه‌وه ته‌قێندرایه‌وه

K24 - سلێمانی:
دالیا كه‌مال په‌یامنێری كوردستان24 له پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئۆتۆمبێله‌كه هی عه‌تا سه‌راویی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانییه كوردستانه.
باسی له‌وه‌شكرد: به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ر له نیو كاتژمێر له رووداوه‌كه، كاتێك عه‌تا سه‌راوی به‌مه‌به‌ستی نانخواردن روو له یه‌كێك له ریستۆرانته‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی ده‌كات، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ته‌قییه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئۆتۆمبێله‌كه له رێگه‌ی بۆمبێكه‌وه ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت: تیمه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، عه‌تا سه‌راوی سه‌لامه‌ته.
شایه‌تحاڵێك له‌باره‌ی رووداوه‌كه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای ته‌قینه‌وه‌كه، چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌یان ده‌كرد.