بانكى ناوه‌ندی به‌ریتانیا هۆشداری له زیادبوونی رێژه‌ی بێكاری ده‌دات
هه‌رچه‌نده ئێستا رێژه‌ی بێكاری كه‌مبووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌رچوونی بەریتانیا له ئه‌وروپا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر بازاڕی كار هه‌بووه و به گوێره‌ی نوێترین ئاماره‌كانی بەریتانیا و پێچه‌وانه‌ی گشت پێشبینییه‌كان، ئاستی بێكاری له بەریتانیا كه‌مبوونه‌وه‌ی تۆماركردووه، كه‌چی با‌نكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته هۆشیاری ده‌دات له ئه‌گه‌ری زۆربوونی بێكاری له ساڵی داهاتوودا.
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمیيه‌كانی بریتانیا، بڕیاری ده‌رچوونی بریتانیا له ئه‌وروپا كاریگه‌ری خێرای له‌سه‌ر بازاری كاری بریتانیا هه‌بووه و ئاستی بێكاری كه‌مبۆته‌وه.
ئاماره فه‌رمیه‌كانی بریتانیا ئه‌وه روون ده‌كه‌نه‌وه له‌ماوه‌ی مانگی حوزه‌یراندا، ئاستی بێكاری داكشانی تۆماركردوه، ژماره‌ی ئه‌و بێكارانه‌ی كه داوای به‌نه‌فێتیان كردوه به ئاستی 8600 كه‌س كه‌میكردووه.
ئه‌گه‌رچی ژماره‌كه زۆر گه‌وره نیه، به‌ڵام ئاماژه‌یه كه بۆ ئه‌وه‌ی بریاری گه‌لی بریتانیا بۆ ده‌رچوون له ئه‌وروپا، كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی بازاری كار هه‌بووه.