ئیندۆنوزیا متمانە بۆ وەبەرھێنەرانی دەگەڕێنێتەوە
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری دارایی ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند ، یه‌كێك له كاره هه‌ره سهرهكیيهكانيان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌و وڵاته.
سری مۆلیانی، وه‌زیره نوێی دارایی ئیندۆنیزیا راگه‌یاند، پێشبینی گه‌شه‌ی ئابووری خێرا دەكەن له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و به‌رێژه‌ی 5.2%، له‌گەڵ ئه‌وه‌ی گه‌یشتن به‌و رێژه‌یه كارێكی ئاسان نییه.
وەزیری دارایی ئیندۆنیزیا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێستا ئاستی هه‌ڵاوسان له ئيندۆنیزیا جێگیرە و له پلانیشیاندا هه‌یه ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌رزبكه‌نه‌وه.