ئابوورى ئهوروپا لهسهر شانى پايتهختهكانى وهستاوه
بەگوێرەی راپۆرتێكی پەیمانگای كۆڵۆنیای ئەڵمانیا، زۆربەی پایتەختەكانی وڵاتانی ئەوروپا بە بڕبڕهی پشتی ئابووری دادەنرێن و ھەریەك لە ئەسینا و پاریس و لەندەن نزیكەی لە سەدا 30 داھاتی ناوخۆیی وڵاتەكانیان دابین دەکەن.
K24 – ههولێر:

راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، بەبێ بوونی ئەو پایتەختانە یۆنان و فەرەنسا و بەریتانیا دووچاری داڕمانی ئابووری دەبن.
پەیمانگەی كۆڵۆنیا لەراپۆرتەكەیدا ناوی لەندەنی لەریزبەندی ھەشتەمین پایتەختدا ناساندوەو دەڵێت جوڵەی گەورەی ئابووری ئەو وڵاتە لە لەندەن كۆبووهتەوە، كە لەندەن بەرێژەی لەسەدا 11 داھاتی ناوخۆیی پێكدەهێنێت.
راپۆرتەكەی پەیمانگای كۆڵۆنیا ھەر یەك لە پایتەختی و چیك و دانیمارك و فینلەندەو ھەروەھا سویدو ئیسپانیای بە كاریگەرترین شاری ئابووری و كۆكردنەوەی داھاتی وڵاتەكانیان هەژماركردوە .