پارێزگاری حه‌سه‌كه: په‌كه‌كه ناتوانێت شه‌ڕ له دژی ئێمه بكات
تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - حه‌سه‌كه:
محه‌مه‌د زه‌عال ئه‌لعالی، پارێزگاری حه‌سه‌كه، كه سه‌ر به شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریایه،، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24دا گوتی: "په‌كه‌كه ناتوانێت له دژی حكوومه‌تی سووریا شه‌ڕ بكات، چونكه ئێمه ده‌زانین ئه‌وان چ جۆره چه‌كێكییان پێیه".
پارێزگاری حه‌سه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ ئه‌وان دانیشتووین و رێككه‌وتنمان كردووه، به‌ڵام ئه‌وان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان نابن".