بەشاری كیكی: زۆربەی دەرگاكانی رزگاركردنی مووسڵ لەبەر دەستی پێشمەرگەدان
"ناكرێ لە ئاست راستییەكان چاومان داپۆشین و خوێنی پێشمەرگە لە ئازادكردنەوەی ئەو ناوچانە نەبینین"
K24 - ھەولێر
سەبارەت بە كشانەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە لەوناوچانەی ئازادیكردوونەتەوە، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، ناكرێ لە ئاست راستییەكان چاومان داپۆشین و خوێنی پێشمەرگە لە ئازادكردنەوەی ئەو ناوچانە نەبینین.
بەشار كیكی ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد، لە كۆی پێنج دەرگای ئازادكردنەوەی شاری موسڵ ھێزی پێشمەرگە چوار دەرگای لەبەردەستە و سوپای عێراقیش یەك دەرگا كە ئەویشیان ھەر لە ڕێی ھەرێمی كوردستانەوەیە.