عێراق ئه‌كادیمی فڕۆكه‌وانی ده‌كاته‌وه
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق سەرقاڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمایه‌كی تایبه‌ت به فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نییه.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراق، كازم فنجان ئه‌لحه‌مامی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین ئه‌كادیمیای تایبه‌ته به بواری فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نییە لە عێراق.
رونیشیكرده‌وه، ده‌ستیانكردوه به وه‌رگرتنی فه‌رمانبه‌ر و فڕۆكه‌وانی نوێ بۆ فراوانتركردنی هێڵی ئاسمانی ئه‌لعێراقییه.
وه‌زیری گواستنه‌وه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا گوژمه‌یه‌ك له چاكسازی له بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و ئاوییدا ده‌خه‌نه‌ڕوو، بۆ پێشخستنی كه‌رتی گواستنه‌وه.