ئه‌مساڵ به‌رهه‌می برنجی كوردی له ئاكرێ ده‌گاته 3 هه‌زار تۆن
رووبه‌رێكی زۆری زه‌وی كشتوكاڵی مه‌ره‌زه كراوه
K24 - ئاكرێ:
قه‌یرانی دارایی و زۆری ئاستی ئاو، رووبه‌ری زه‌وی داچێنراوی به برنج له قه‌زای ئاكرێ به ئاستی نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده زیاد كردووه و بۆ ئه‌مساڵیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رهه‌می برنجی ئه‌و ناوچه‌یه، بگاته زیاتر له سێ هه‌زار تۆن.
هه‌ركه ناوی ئاكرێ دێنێت به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كانت بیر ده‌كه‌وێته‌وه، له نوێشیاندا برنجی كوردی ، به‌جۆرێك به‌رهه‌می برنج له‌م قه‌زایه‌دا ساڵ به ساڵ له زیادبووندایه.
برنجی كوردیی ئاكری كڕیاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، حه‌سه‌ن عبدالرحمن كه بازرگانێكی خه ڵكی شاری سلێمانیه ماوه‌ی 16 ساڵه سه‌ردانی قه‌زایی ئاكری ده‌كات بۆ كڕینی برنجی كوردی ، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات برنجی ئه‌م قه‌زایه زۆر تایبه‌ته‌وبۆیه ئه‌و مانگه‌نه زیاتر له چه‌ند جارێك سه‌ردانی ئه‌م قه‌زایه ده‌كات بۆ كڕێنی برنجی كوردی.
قه‌یرانی دارایی و زۆری ئاو، رووبه‌ری زه‌وی چینراوی به برنج له ئاكرێ له هه‌زار و 8 سه‌د دۆنمه‌وه بۆ 3 هه‌زار دۆنم زیاديكردووه، بۆیه چاوه‌ڕی ده‌كرێت به‌رهه‌می برنجی ئه‌مساڵی ئاكرێ له هه‌زار و 5 سه‌د تۆنه‌وه بگاته سه‌رووی 3 هه‌زار تۆن.