یەکەمین فێستیڤاڵی سەمای کوردى لە دهۆك بەڕێوە دەچێت

یەکەمین فێستیڤاڵی سەمای کوردى لە دهۆك بەڕێوە دەچێت
یەکەمین فێستیڤاڵی سەمای کوردى لە دهۆك بەڕێوە دەچێت

K24 - هەولێر

بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 یەکەمین فێستیڤاڵی سەمای کوردى لە دهۆك بەڕێوە دەچێت و لەمیانی فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەک چالاکی جۆراجۆر دەکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 29-04-2024، بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24، یەکەمین فێستیڤاڵی سەمای دھۆک لە ژێر درووشمی (ب هەڤڕا دلخوەشین)، لە ھۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی دهۆک دەستی بە کارەکانی کرد.

 فێستیڤاڵەکە لەلایەن ڕێکخراوی سەما بۆ کولتووری کوردستان بە هاوکاریی سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی زانکۆی دھۆک ڕێکخراوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لەمیانی فێستیڤاڵەکەدا، نزیکەی 40 تیپی هونەری (میلی و میوزیک) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستان چالاکی جۆراوجۆر پێشکەش دەکەن.

لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا دوو پانێڵ و  ژمارەیەک چالاکی، لەنێویشیاندا، سەما و فەرشی سوور و کۆنسێرت بە بەشداریی ژمارەیەک هونەرمەندی هەر چوار پارچەی کوردستان و کۆمەڵێک میوان لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکرێن.

هەر لە فێستیڤاڵەکەدا 26 کوڕ و کچی هەر چوار پارچەی کوردستان، جلوبەرگیی کوردیی ناوچەکانیان نمایش دەکەن.