بایدن مەترسی لەدەستدانی دەنگی گەنجەکانی هەیە

K24 - هەولێر
ڕاپۆرتە میدیاییە ئەمەریکییەکان ڕایانگەیاند، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسی لەدەستدانی دەنگدەرانی گەنجەکانی هەیە، ئەمەش بۆ ئەو پشتیوانەی واشنتن بۆ ئیسرائیل هەیە دەگەڕێتەوە.
گۆڤاری نیوزویک لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، بایدن ڕووبەڕووی کاردانەوەی مەترسی دەنگدەرانی گەنجی هەیە، ئەوەش بەهۆی پشتیوانی واشنتن بۆ ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.
گۆڤارەکە ڕوونی کردەوە، دەنگدەرانی گەنج نوێنەرایەتی گروپێکی گەورەی پارتی دیموکرات دەکەن و ئاماژەی بەوەدا کە نزیکەی 50%ی دەنگدەرانی نێوان تەمەنی 18 بۆ 29 ساڵ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2020دا دەنگیان بە بایدن داوە.
لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی ڕاپۆرتی واشنتۆن پۆست، پۆلیسی ئەمەریکا لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 900 کەسی لە خۆپیشاندەرەکانی لایەنگری فەڵەستین، بە پاساوی زانکۆکانی ئەمەریکا بەڕێوەچوو، دەستگیر کرد.
شەپۆلی دەستگیرکردن لە زانکۆکانی ئەمەریکا لە 18ـی نیسانەوە دەستیپێکرد، کاتێک مینۆش شەفیق، سەرۆکی زانکۆی کۆلۆمبیا داوای لە پۆلیسی نیویۆرک کرد هاوکاری دەرکردنی خۆپیشاندەران لە زانکۆکە بکات.
ئەم بڕیارە بووە هۆی دەستگیرکردنی زیاتر لە 100 خوێندکار لە کەمپی زانکۆی مانهاتن و شەپۆلی ناڕەزایەتی لە سەرانسەری وڵاتدا لێکەوتەوە.