بزانه‌ ئه‌كته‌ر و وه‌رزشوانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری كامه‌ پاڵێوراو ده‌كه‌ن؟

هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانانی تێكه‌ڵ به‌ سیاسه‌تكردووه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7d35e43c-476d-4739-a735-d6570f112969/selebrity.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەمساڵدا، ئێستا ئەو بابەتە بە تەنھا لە سیاسەت رانەوەستاوە و کەسانی دوور لە سیاسەتیشی تێکەڵ بە خۆی کردووە و ھەنەرمەند و ئەستێرە ناودارەکان، ھەرکەس لە لای خۆی پشتگیری لە کەمپینی بەربژێرێك دەکات بۆ سەرکەوتنی لەو ھەڵبژاردنانە.

ھوونەر ، وەرزش ، سیاسەت، سێ دونیای جیاواز و دوور لە یەك، بەڵام ھەندێک کات نزیك و پشتگیری یەکتر، ھەر وەکو ئێستا کە لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ھونەرمەند و وەرزشوانانیش ھاتوونەتە ناو باس و ھەریەکە پشتگیری لە کەمپینی بەربژێرێک دەکەن.

جۆرج کلوونی ئەستێرەی ناوداری ھۆلیوود بە دۆستی نزیکی کلینتۆنەکان دادەنرێ و لەگەڵ ھاوسەرەکەی مەراسیمی خێرخوازی بۆ پشتگیری کەمپینی سەرکەوتنی ھیلاری کلینتۆن بە رێوە دەبەن.

سەلما حایک ئەویش ئەستێرەی ھۆلیوود و خەڵکی مەکسیکە، بە ھەمان شێوەی کلوونی پشتگیری لە ھیلاری کلینتۆن دەکات و بۆتە ئەندام لە گرووپێک بە ناوی (پشتیوانانی ھیلاری کلینتۆن).

ھالک ھۆگان، زۆرانبازی دێرین و ناوداری ئەمریکی کە ھەندێکمان نەک لە تەنھا بە ناوی، بەڵکوو لە رێگای یاریە ئەلکترۆنیەکانیشەوە دەیناسینەوە ، یەکێکە لە دیارترین پشتگیرەکانی دۆناڵد ترامپ، ئەو تەنانەت وتوویەتی کە لە ئەگەری سەرکەوتنی ترامپ لە ھەڵبژاردنەکان من ئامادەم ببمە جێگری لە بەرێوەبردنی کارەکانی.

ھونەرمەندی ئەمریکی ریچارد گێر،  لە ھاوڕێ نزیکەکانی بنەماڵەی کلینتۆنە و پێشتر چەندین جار لەگەڵ بیل و ھیلاری بینراوە، ئەویش پشتگیری لە ھیلاری دەکات و نەک تەنھا بە بانگەشە، بەڵکوو لە رووی ماددیش ھاوکاری کەمپینی پشتگیری كردن له کلینتۆنی داوە.

سنۆپ دۆگ، راپەری ناوداری ئەمریکا و جیھان، ئەو ھەر لە سەرەتاوە خۆی تێکەڵ بە سیاسەت کرد و لە نۆڤەمبەری ساڵی 2015 گوتی من بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری لە کلینتۆن دەکەم و لە ناخەوە پێم خۆشە خانمێک لە باڵاترین پلەی ئەمریکا ببیتم، چونکە ئێمە پێویستمان بە بیروباوەڕی جیاواز لە بیر کردنەوەی پیاوان ھەیە.

مایک تایسۆن، یاریزانی بۆکسی ئەمریکی، لە ھاوڕێ دێرینەکانی ترامپە، ئەو پێی وایە ئەمریکا وڵاتێکە کە دەبێت وەکوو کۆمپانیایەک بەرێوە ببرێ و بە بۆچوونی ئەو ترامپ بۆ ئەو پۆستە گونجاوترین کەسە. تایسۆن لە زۆربەی کەمپینەکانی پشتگیری دۆناڵد ترامپ بەشداری کردووە.

لە کۆتاییدا کەتی پێری ھەیە، ئەو جیاواز لەوانەی دیکە، لەگەڵ ئەوەی بە تەواوەتی پشتگیری لە کلینتن ئەکات، داواشی لێی کردووە کە رێگای بدات تا گۆرانیەکی بۆ بچڕێ و لەو رێگایە بتوانێت پشتگیری خۆی بۆ دووپات بکاتەوە.