ئەحمەد ئەسەدی: مووچەی خانەنشینان و كرێكارانی بیمەكراو زیاد دەكرێت

K24 – به‌غدا:

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر زیادکردنی مووچە خانەنشینان و کرێکارانی بیمەکراو.

ناوبراو دەشڵێت: تەنیا ئەوە ماوە هەفتەی داهاتوو لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیارەکە پەسەند بکرێت.

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی فیدراڵ هه‌روه‌ها گوتی: "ئەمڕؤ بەبۆنەی جەژنی کرێکاران ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانمان بەدەست هێنا بۆ زیادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خانەنشین و کرێکارانی بیمەکراو، کە بەپشتیوانی لیژنەی کار لەپەرلەمان لەگەڵ وەزارەتی کار ئەم هەنگاوە نراوە".

یەکی ئایاری هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانیی کرێکارانە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان یادی دەکرێتەوە، بەم بۆنەیەوە ئەمڕۆ لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پشوو بوو، بەشێک لە کرێکاران سەرەڕای ئەوەی کە ئەمڕۆ رۆژی جیهانییان بوو، لەبری پشوو، لە کار و ئەرکەکانیان بەردەوام بوون .

Fly Erbil Advertisment