كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ سێیه‌م جار دواخرا
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار، بۆ جاری سێیه‌م و بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی پێشووتری نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، پۆستی پارێزگاری سلێمانی، دوو ساڵ به دوو ساڵ له‌نێوان كاندیدانی ئه‌و دوو حزبه ئاڵوگۆڕی پێده‌كرێت.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ش، ئه‌مڕۆ 21ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016، ده‌بوایه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، كاندیده‌كه‌ی گۆڕان، كه ئێستا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانییه، وه‌كو پارێزگاری سلێمانی ده‌ست بهكاربووایه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه، بۆ سێیه‌مجار و بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.