بانكی به‌غدا ستایشی پڕۆژه‌ی "هەژماری من" ده‌كات
بانكی به‌غدا خاوه‌نی 35 لق و 24 ئامێری راكێشانی پاره‌یه له هه‌رێمی كوردستان
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری بانکی بەغدا، وەک یەکێک لە بانکە بەشدارەکانی پرۆژەی "هەژماری من" باس لە پرۆژەکە دەکات و بە پرۆژەیەکی گرنگ ناوی دەبات.
ئه‌حمه‌د خه‌لیل مهرهۆن به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی به‌غدا به ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، بانكه‌كه له‌ساڵی 1992 دامه‌زراوه و له‌ساڵی 2004 لقی هه‌ولێری كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، بانكی به‌غدا به یه‌كێك له یه‌كه‌م بانكه‌كانی عێراق داده‌نرێت، كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كات، به‌و پێیه‌ی له‌ساڵه‌كانی 2021 و 2023 به باشترین بانك له ناوخۆی عێراق داندراوه.
گوتیشی: "بانكی به‌غدا به بانكێكی متمانه پێكراو له عێراق داده‌نرێت، له چوارچێوه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته پاره‌ی یه‌ده‌گی هه‌یه".
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌ری بانكه‌كه ده‌شڵێت، بانكی به‌غدا خاوه‌نی 35 لق و 24 ئامێری راكێشانی پاره‌یه له‌سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان و له زیاددكردنی ئامێره‌كانیش به‌رده‌وامین، تاكو بگاته 50 ئامێر.
له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌ڵێت، هه‌ژماری من چه‌ندین سوودی هه‌یه، گرنگترینیان بۆ هاووڵاتیی ره‌نگه گرنگ بێت مانگانه به‌شێوه‌یه‌كی رێك پێك مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی هه‌ژماری منه‌وه ده‌توانرێت قه‌رز رابكێشرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه شانازی ده‌كه‌ن به‌شێك بن له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، كه به پێی چاوه‌ڕوانییه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ئاشكراشی ده‌كات، بانكی به‌غداد به‌شداری له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌كات.
پرۆژەی هەژماری من لە سفرەوە دەستی پێ کرد و ئێستا ژمارەی هەژمارە کراوەکان گەیشتووەتە زیاتر لە 300 هەزار هەژمار و 200 هەزار کارتیی بانکیش ڕادەست کراونەتەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە، (هەژماری من) گشت مەرج وپێداویستییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی جێبەجێ کردووە و گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لەسەر میکانیزمی بەبانکیکردنە نەک خودی پرۆسەکە.
بەگوێرەی ئامارەکانی پرۆژەی هەژماری من، کۆی هەژمارە کراوەکان بۆ مووچەخۆرانی دامودەزگای جیاوازەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە 301 هەزار هەژمار و لەو ژمارەیە 200 هەزار کارتی بانکیی ڕادەست کراوەتەوە.
ئامارەکان باس لەوەش دەکەن، ئێستا 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.
ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی هەژماری من تاوەکو ئێستا شەش بانکە و هەریکە لە بانکەکانی، ئاڕتی، جیهان، بەغدا، بی بی ئەی سی، بانکی ئەهلی عێراقی و بانکیی ئیسلامی عێراقی لە پرۆژەکە لەخۆدەگرێت.
هەژماری من؛ ژمارەیەک خزمەتگوزاریی و سوود بۆ بەشداربووانی دەستەبەر دەکات، گرنگترینیان؛ خزمەتگوزاری دارایی، پاداشتی هاوبەشی، توانای ڕاکێشانی پارە لە سەرجەم ئامێرەکان و کارپێکردن لە سەرانسەری جیهان و ئاسایشێکی باشتری دارایی فەراهەم دەکات.
پرۆژەی هەژماری من و بانکە بەشداربووەکان لەلایەن بانکیی ناوەندیی عێراقەوە دانپێدانراون، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش جەختدەکاتەوە، (هەژماری من) گشت مەرج وپێداویستییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی جێبەجێ کردووە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرچاوڕوونیشی داوە؛ گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ زیاتر لەسەر میکانیزمی بەبانکیکردنە نەک خودی پرۆسەکە، چونکە بە بانکیکردن دەمێکە لە ڕێگەی هەژماری منەوە دەستی پێ کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە (29ـی نیسانی 2024) عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دادگای فیدراڵی لەم هەفتەیەدا ڕاستکردنەوەیەک دەردەکات بەوەی کە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان وەک هەموو عێراقییەکان مافیان هەیە لە لیستی بانکە پەسەندکراوەکان لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق، بانکی دڵخوازی خۆیان بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی هەڵبژێرن.
پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وەرچەرخانێکە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزکردنی دارایی کەرتی گشتی و پەسەندکردنی بانکی ناوەندیی عێراقە.
ئامانجی پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکیی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆر بکاتەوە، بەمەش کەرتی بانکیی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەوپێش دەبات و تۆڕی بڵاوبوونەوەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە هەموو ناوچە و شارەکان فراوانتر بکات.
هەژماری من دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەم دەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.