کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا ڕێکخراوە نا حکوومەییەکان فێر دەکات چۆن پارە لە حکوومەتی ئەمەریکا وەربگرن

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر

K24- هەولێر

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا ئەو ڕێکخراوە نا حکوومییانەی پێوستیان بە پشتیوانیی دارایی هەیە، فێریان دەکات چۆن بۆ پرۆژەکانیان داوای پارە لە حکوومەتی ئەمەریکا بکەن.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا بڵاوی کردۆتەوە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 8 ی ئایار، کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ، تیمی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر سیمینارێکی تایبەت لە ڕێگەی بەڕێوەبەری بەشی یارمەتییەکان لە کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕێک دەخات.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا ئاشکرای کردووە، لە سیمینارەکەدا ڕوون دەکرێتەوە چۆن ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەتوانن پارە لە حکومەتی ئەمریکا وەربگرن بۆ پرۆژەکانیان.

بۆ ئەوەی ڕێکخراوە نا حکوومییەکان سوودمەند بن لە پشتیوانیی دارایی حکوومەتی ئەمەریکا، کونسوڵخانە بەستەرێکی داناوە بۆ پڕ کردنەوەی زانیارییەکان بەپێی ئەو پرسیارانەی کە پێویستیان بە وەڵامدانەوە هەیە.