نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم ڕەئیسی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران تاوتوێ دەکەن
K24 – هەولێر
کەمێک بەر لە ئێستا کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە تاران دەستی پێ کرد، کە پەیوەندییە سیاسییەکان، ئابووریی و بازرگانییەکانی نێوان تاران و هەولێر تاوتوێ دەکرێن.
بەگوێرەی کارنامەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بڕیارە دوای دیدارەکەی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیرانیش کۆببێتەوە.
هەروەک پێشتر گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، پرسی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئێران تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم ڕەئیسی دەبێت، لەو چوارچێوەیەشدا، جەخت لە سەر پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران جەختی لە سەر دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بایەخی زیاتری پێ بدرێت.
نێردراوی کوردستان24 بۆ تاران ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوور لە چاوی مێدیاکان بەڕێوە دەچێت، بەڵام بڕیارە کۆبوونەوەکانی دیکەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی ئێران بە ئاشکرا و بە بەرچاوی مێدیاکارانەوە بەڕێوە بچێت.
سەردانەکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران لە سەر بانگهێشتنامەی فەرمی بەرپرسانی باڵای ئێرانە و بابەتی سەردانەکەش بووەتە هەواڵی گەرمی مێدیاکانی ئێران و بە بایەخەوە لە بارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران باسی دەکەن.
دوێنێ یەکشەممە 05-05-2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتێكى فهرميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به ياوهريى شاندێك گەیشتە تاران، لە بارەی سەردانەکە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران لە جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێکهاتووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە سه‌ردانه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.