فه‌وزی هه‌ریری: هیچ گفتوگۆیه‌ك له ئێران له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كراوه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رچاوڕوونی زیاتر ده‌بینرێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له تارانی پایته‌ختی ئێران ڕایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه به بانگهێشت و سه‌ردانێكی فه‌رمی له تارانه، چه‌ندان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كردووه.
فه‌وزی هه‌ریری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێران دراوسێیه‌كی به‌هێزه له ڕووی سیاسی و ئابووری و كاریگه‌ری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێردا ده‌بێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئێران چاوی له‌وه‌یه بازرگان و كۆمپانیاكانی ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه، به هه‌مان شێوه بازرگان و كۆمپانیاكانی كوردستانیش زیاتر ڕوو له ئێران بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان و ئێران خوازیارن ئاڵوگۆڕه ئابووریی و بازرگانییه‌كان زیاتر بكه‌ن.
فه‌وزی هه‌ریری تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئێران هیچ قسه و گفتوگۆیه‌ك له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كراوه. ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رچاوڕوونی زیاتر ده‌بینرێت.
ڕۆژی یەکشەممە (5ـی ئایاری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له تاران له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە تاران و حوسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆ بووه‌وه و بڕیاریش وایه سبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی ئێران كۆ ببێته‌وه.