له تاران سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ميندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران كۆبوونه‌وه و تێیدا بیروڕایان ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگي هاوبه‌ش گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له درێژه‌ى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له‌گه‌ڵ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌ديان، ئه‌ميندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوو وڵات له‌پێناو ئارامى و ئاسايشدا كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕێگرتن له په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كان و به‌دوورگرتنى ناوچه‌كه له پشێويى زياتر.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌حمه‌ديان به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق به هه‌رێمى كورستانه‌وه ده‌ربڕى، نێچيرڤان بارزانيش دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا و بۆ هيچ لايه‌نێك نابێته هه‌ڕه‌شه.