عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی كریستیانه‌كان ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی كریستیانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی، به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی كریستیانه‌كان ده‌كرێت.
عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی له نزیكه‌وه گوێ له داواكاریی كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها بێلاف گوتیشی، پێكهاته‌ی كریستیان له قۆناغه جیاوازه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، رۆڵێكی گرنگیان بینیووه و به‌هه‌مان شێوه‌ی هاووڵاتییانی كورد قوربانیان داوه و رژێمی به‌عس تاوانی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامداون.
به گوێره‌ی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مەسیحییەکانی وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان 275,000 هەزار بۆ 300,000 هەزار کەس دەبن.
هه‌روه‌ها کریستیانەکان 240 کەنیسە، مەزارگە و دێریان لە شار و ناوچەکانی: هەولێر (عەنکاوە)، شەقڵاوە، سۆران، کۆیە، مێرگەسوور، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، ئامێدی، ئاکرێ، شێخان، سەرسەنگ، سێمێل، بەمەرنی، زاوێتە، بەرواری باڵا، دێرەلووک و باگیری هه‌یه.