پەروێز ڕەحیم: ئێران و هه‌رێمی كوردستان پێویستییان به به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران و هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوولا پێویستیان به به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌یه؛ ده‌شڵێت، هه‌رێمی كوردستان ئه‌كته‌رێكی گرنگه له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) پەروێز ڕەحیم، شارەزای سیاسەتی نێودەوڵەتی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ئێران له هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانی بیسه‌لمێنێت كه هه‌رێمی كوردستان بنكه‌ی ئیسرائیلی لێیه، ته‌نانه‌ت دۆسته‌كانیش له به‌غدا نه‌یانتوانی پشتیوانی لێ بكه‌ن، ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاران.
پەروێز ڕەحیم ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای پێشهاته‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك سیسته‌م بهێته كایه‌وه، به‌م بۆ ئێران ڕوون بووه‌وه كه تا چه‌ند فشار له هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان له ئه‌كته‌ره‌كانی دیكه نزیك ده‌بێته‌وه، بۆ نموونه سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا و سه‌ردانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی سوودانی بۆ ئه‌مه‌ریكا.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئێران له‌ژێر فشارێكی بێوێنه‌ی ئابووری و بازرگانیدایه و په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕییه‌كان له‌نێوان تاران و به‌غدا و تاران و هه‌ولێر كه‌م ده‌بێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا پێش ده‌كه‌ون.
ئه‌و شارەزایه‌ی سیاسەتی نێودەوڵەتی گوتیشی، ئێران و هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوولا پێویستیان به به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌یه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئێران تا ئه‌م سه‌ردانه هه‌رێمی كوردستان له ڕوانگه‌ی ئاساییشییه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ی گۆڕی.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ئه‌كته‌رێكی گرنگه له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران ناتوانێت ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ك هه‌رێمی كوردستان فه‌رامۆش بكات.
ڕۆژی یەکشەممە (5ـی ئایاری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له تاران له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە تاران و حوسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆ بووه‌وه و بڕیاریش وایه سبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی ئێران كۆ ببێته‌وه.