حه‌ماس به ئاگربه‌ست ڕازی ده‌بێت و ئیسرائیلیش هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی قه‌ته‌ری و میسری بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه نیشان دا؛ هاوكات ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به ڕازیبوونی حه‌ماس ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی قه‌ته‌ری و میسری بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه نیشان دا، له‌م باره‌وه ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵوێستی خۆیانی به قه‌ته‌ر و میسر ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئیسماعیل ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر و عه‌باس كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری میسری كردووه و ڕه‌زامه‌ندبوونی بزووتنه‌وه‌كه‌ی پێ ڕاگه‌یاندوون.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌نیه ته‌له‌فۆنی بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كردووه و سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه.
هاوكات تاهیر نونو، ڕاوێژكاری مێدیایی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئاگربه‌سته‌كه سێ بڕگه‌ی سه‌ره‌كی له خۆ ده‌گرێت، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، دووباره‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئازادكردنی دیل و زیندانییه‌كان.
گوتووشیه‌تی، به‌م زووانه شاندێكی حه‌ماس ده‌گاته قاهیره بۆ تاوتوێكردنی ئاگربه‌سته‌كه.
له لای خۆیه‌وه ماتیۆ میله‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ وه‌ڵامی حه‌ماس ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كه‌ی میسر و قه‌ته‌ر.
هه‌روه‌ها میله‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه داوا له ئیسرائیل ده‌كات هێرش نه‌كاته سه‌ر شاری ڕه‌فه‌حی باشووری كه‌رتی غه‌ززه.
هاوكات به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به ژماره‌یه‌ك مێدیای ڕاگه‌یاندووه، ئیسرائیل تاوتوێی پڕۆژه‌ی ئاگربه‌سته‌كه ده‌كات كه حه‌ماس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه.
گوتووشیه‌تی، پڕۆژه‌كه‌یان پێ گه‌یشتووه و تاوتوێی ده‌كه‌ن. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و پڕۆژه‌یه ئه‌و چوارچێوه‌یه نییه كه ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه.