نهتهوهيهكگرتووهكان: يهمهن بووهته وێرانه
نەتەوەیەكگرتووەكان لە دوایین ھەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی مرۆیی یەمەن، رايگهياند، يهمهن له خراپترين دۆخدايه.
K24 – ههولێر:
نەتەوەیەكگرتووەكان لە دوایین ھەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی مرۆیی یەمەن، رايگهياند، يهمهن له خراپترين دۆخدايه.
ئۆ سی ئێچ ئێی، ئۆفیسی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە دوایین ھەڵسەنگاندنیدا بۆ دۆخی مرۆیی لە یەمەن ئەوەشى ئاشكرا كرد، دۆخی وڵاتەكە پێویستی بە نزیكەی 2 ملیار دۆلار ھەیە بۆ رزگاركردنی ھاووڵاتیان لەو جەنگەی بهرۆكى گرتوون.
بە پێی ھەمان ھەڵسەنگاندن، نزیكەی 3 ملیۆن ھاووڵاتی یەمەن ئاوارەی ناوخۆی وڵاتەكەیانن و پێویستی زۆریان بە خۆراك و پێداویستی ديكهی سەرەكی ژیان ھەیە.
ئۆ سی ئێچ ئێی ئەوەش پشتڕاست دەكاتەوە، كە 14.4ملیۆن یەمەنی توانای پڕكردنەوەی پێداویستی خۆراكیی رۆژانەیان نییە.
ھاوكات، نزیكەی 20 ملیۆن ھاووڵاتی دەستیان بە ئاوی شیاو بۆ خواردنەوە ناگات و زیاتر لە 14 ملیۆن ھاووڵاتیش ھیچ خزمەتگوزاری تەندروستیان نییە.