هێڵی ئاسمانی ئه‌لعێراقیه باج و رسوم ناداته فڕۆكه‌خانه‌كان
هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر باجی فڕۆكه‌ش كێشه‌یان هه‌یه
هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، زیاتر له چوار هه‌زار حاجی هه‌رێمی كوردستان و ھەروەھا موسڵ و ئه‌نبار له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی گه‌شته‌كانیش له رێگه‌ی هیلی ئاسمانی ئه‌لعێراقیه‌وه ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریش رایگه‌یاند، وه‌كو هه‌موو كێشه‌كانی دیكه‌ی به‌غدا، كۆمپانیای ئه‌لعێراقیه باج و رسومات ناداته فڕۆكه‌خانه‌كان به‌وه‌ش فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان سوودمه‌ند نابێت له گه‌شته‌كانی حه‌ج.