سێ په‌یامی نهێنی له سێگۆشه‌ی شه‌یتان
لێكۆڵه‌رانی نهێنییه‌كانی سێگۆشه‌ی به‌رمودا ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
سێگۆشه‌ی به‌رمودا گه‌وره‌ترین نهێنی جیهانه كه زانایان و لێكۆڵه‌ران و گرنگیپێده‌رانی سروشت سه‌رسوڕمان كردووه و به سه‌دان گه‌می و فرۆكه له‌و شوێنه بێ سه‌روشوێن بوونه، هه‌ر بۆیه ناوی سێگۆشه‌ی شه‌یتان له‌سه‌ر دانراوه.
چه‌ندین فیلمی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر سێگۆشه‌ی به‌رمودا سه‌باره‌ت به هۆكاری بێ سه‌روشوێن بوونی گه‌می و فڕۆكه‌كان دروستكراون.
له ساڵی 1945 ئه‌مریكا پێنج فرۆكه‌ی جه‌نگی بۆ نزیكی سێگۆشه‌ی به‌رمودا ره‌وانه كرد كه رێ نیشانده‌ری تایبه‌تی فڕۆكه‌كان له‌كار كه‌وتن، به‌ڵام فڕۆكه‌وانه‌كان توانیویان په‌یوه‌ندی به بۆرجی چاودێری بكه‌ن و رایانگه‌یاند "ناتوانین كۆنترۆڵی فڕۆكه‌كانمان بكه‌ین، شتێكی تر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ده‌مانبات" هه‌ر پاش ئه‌وه، فرۆكه‌كه‌كان بێ سه‌رشوێن بوون و به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئاسه‌وارێكیان بدۆزرێته‌وه.
له په‌یامێكی تر دا، گه‌می گه‌شتیارانی ئه‌مریكا له میامی له گه‌شتێكدا له نزێكی ئه‌م شوێنه شوومه له‌كار ده‌كه‌وێت، گه‌شتیارێك گوتی: " گه‌مییه‌كه‌مان له كاركه‌وت، شتێكی سه‌یر ده‌بینین، به‌ڵام ناتوانین وه‌سفی بكه‌ن". كاتێ كه تیمی رزگاریكار گه‌یشتنه شوێنه‌كه، ئاسه‌وارێك له گه‌می و سه‌رنشینانی نه‌مابوو.
په‌یامی سێیه‌م له گه‌مییه‌كی ژاپۆنی بوو، كاتێ كه چووه ناو سێگۆشه‌ی به‌رمودا، دوایین وته‌ی سه‌رنیشینه‌كانی ئه‌وه بوو: " زوو وه‌رن... رێگه‌ی ده‌رچوونمان نییه، روحمان ده‌كێشێت."
لێكۆڵه‌ران له زانكۆی جه‌مسه‌ری باكوور له نه‌رویج، چالێكییان له خواره‌وه‌ی زه‌ریای ئاتلانتیك دۆزیوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی گازی میسان دروست بووه و هۆكاری نقوومبوونی كه‌شتی و فرۆكه‌كانه له‌و ناوچه‌یه كه به سێگۆشه‌ی به‌رمودا ناسراوه.
لێكۆڵه‌ران رایانگه‌یاند تیره‌كه‌ی چاڵی سێگۆشه‌ی به‌رمودا 500 مه‌تره و قووڵاییه‌كه‌شی 45 مه‌تره، كه ده‌رچوونی گازێك له‌و چاڵه و تێكه‌ڵبوونی به بڕێكی زۆری گازی میسان ده‌بێته هۆی گه‌رمبوونه‌وه‌ی ئاوی زه‌ریای ئاتلانتیك.
لێكۆڵه‌ران، پێیان وایه دۆزینه‌وه‌كه‌یان هۆكاری سێگۆشه‌ی به‌رمودا ده‌خاته‌ڕوو، كه ئاوی ئه‌و شوێنه له ئه‌نجامی تێكه‌ڵبوونی به گاز، به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه.
