نێچیر هەورامی گۆرانی "کچێ بەچی" بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ نێچیر هەورامی
هونەرمەندی گۆرانیبێژ نێچیر هەورامی

K24 - هەولێر:

هونەرمەندی گۆرانیبێژ نێچیر هەورامی، گۆرانییەکی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "کچێ بەچی" لەچەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

گۆرانیبێژ نێچیر هەورامی، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی به کوردستان24ی راگەیاند: ئەو گۆرانییە نوێیەم لە ئاوازی خۆمە  و ئالان میراودەلی تێکستی گۆرانیەکەی داناوە، هەروەها  لەلایەن دیار مەهدییەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

نێچیر گوتیشی: ماوەیەک بوو پلانم دانابوو کە ئەو گۆرانییە بکەمە ڤیدیۆ کلیپ و بڵاوبکەمەوە، هیوادارم بەرهەمەکەم بەدڵی هەموو هوادارەکانم بێت و کەیف و خۆشی بگێڕن لەگەڵ نوێترین گۆرانیەکەم. 

نێچیر هەورامی تەمەنی 37 ساڵە و خەڵکی هەڵەبجەی شەهیدە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بەگۆرانیگوتن کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە، نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "کچێ  بەچی" بڵاوکردووەتەوە.

Fly Erbil Advertisment