سوودەکانی لاڤندەر بۆ مرۆڤ

K24 - هەولێر
ڕۆمان ئۆپارین، زانای بایۆلۆجی، مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی بایۆلۆجی گشتیی و بایۆئیکۆلۆجی لە فاکەڵتی زانستە سروشتییەکانی زانکۆی پەروەردەیی ڕووسیا، سوود و زیانەکانی لاڤندەر ئاشکرا دەکات.
ئەو زانایە ئاشکرای دەکات، لاڤندەر (Lavandula angustifolia) ڕووەکێکە کە تایبەتمەندی ئارامکەرەوەی هەیە. لە بواری بۆن و جوانکاریدا. بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت بۆ باشترکردنی پێست و قژ، هەروەها بۆ ئارامکردنەوە و نەهێشتنی فشاری دەروونی، چونکە تایبەتمەندی دژە بەکتریا و دژە هەوکردنی هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی باشترکردنی خەو دەدات.
ئەو زانایە دەڵێت: "دەتوانرێت لاڤندەر لە خۆراکدا وەک بەهارات بەکار بهێنرێت، بۆ نموونە؛ دەخرێتە ناو هەندێک خواردنەوە بۆ ئەوەی تامێکی تایبەتیان پێ ببەخشێت، هاوکات دەخرێتە ناو هەندێک جۆری شیرینی بۆ ئەوەی تامێکی جیاواز هەبێت، هەروەها بۆ کەرەستەی پاککەرەوە بەکاردێت و بۆنێکی خۆش پێ دەبەخشێت. دەتوانرێت لاڤاندەری وشککراوە بخرێتە ناو چاوە، بۆ ئەوەی بۆنێکی خۆش و خواردنەوەیەکی ئارامکەرەوە و تامێکی تازەی هەبێت. بە وتەی ئەو، نابێت زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی بکرێت، چونکە ژەمی زیادە تامێکی تاڵ بە خواردنەکە یان خواردنەوەکە دەبەخشێت".
ئەو دەشڵێت: "وەک ڕووەکێکی خۆراکی یان بەرهەمێکی دەرمانی، دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە خواردنی لاڤندەر بە ڕێژەیەکی زۆر یان بەشێوەیەکی زۆر چڕ، ڕەنگە ببێتە هۆی کاریگەری نەرێنی لەوانە حەساسیەت و سەرئێشە و سکچوون، بۆیە باشترە پێش بەکارهێنانی وەرزشی مامناوەند و ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت".