هەولێر.. ئاگر لە شوێنێکی فرۆشتنی یاری منداڵان کەوتەوە

هەولێر.. ئاگر لە شوێنێکی فرۆشتنی یاری منداڵان کەوتەوە
هەولێر.. ئاگر لە شوێنێکی فرۆشتنی یاری منداڵان کەوتەوە

K24 – هەولێر:

ئاگر لە شوێنێکی فرۆشتنی جلوبەرگ و یاری منداڵان لە شاری هەولێر کەوتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەشتنە شوێنی رووداوەکە و توانییان بەشێکی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ئەمڕۆ شەممە (11ـی ئایاری 2024) رێناس عەلی، پەیامنێری کوردستان24 لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، لە هەولێر فرۆشگایەک کە یاری و جلوبەرگی منداڵانی دەفرۆشت ئاگری گرت، هاوکات تیمەکانی بەرگری شارستانی هەر زوو گەشتنە شوێنی رووداوەکە توانییان بەشێکی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا نازاندرێت هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چییە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا هیچ کەسێک بەهۆی ئاگرەکەوە بریندرا نەبووە و زەرەر و زیانەکانی باڵاخانەکەش نەزاندراون.

بە گوتەی چەند شایەتحاڵێک کە بە کوردستان24ـیان راگەیاند، هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی مۆلیدەی کارەباوە بووە، کە لە سەربانی باڵاخانەکە ئاگری گرتووە.